ئیدارەی پێوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سپا، تەقینەوە و ئاگر کەوتنەوەی دوو تانکەری لە دەمی بەندەری خەساب و ڕێگای بێ مۆڵەتی ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز ڕاگەیاند و ڕایگەیاند کە ئەو تانکەرانە لە کاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕین بە نهێنی بە ڕێڕەوی ساختەی گەرووی هورمز و بە کوژاندنەوەی سیستەمی پێگەیشتنیان، بەر مینە دەریاییەکان کەوتوون.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر تانکەرێکی نایاسایی لە دەمی بەندەری خەساب بەهۆی بەرکەوتنی لە مینێکی دەریایی تەقیەوە و ئاگری گرت، هەروەها تانکەرێکی دیکە لە ڕێگای بێ مۆڵەتی ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز تووشی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە بوو.
بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، ئەم تانکەرانەش هاوشێوەی ئەو تانکەرانەی پێشتر تەقیبوونەوە، بە کوژاندنەوەی سیستەمی پێگەیشتنیان بە نهێنی بە ڕێگای ساختەی گەرووی هورمزدا تێپەڕن، ئەمەش بووە هۆی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لە نزیک کەنارەکانی باشوور و بەندەری خەساب.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سپای پاسداران لە درێژە بە هۆشداریدان سەبارەت بە گەشتکردن بە ڕێگا بێ مۆڵەتەکانی گەرووی هورمز، جەختی لەوە کردەوە: "تەواوی ڕێڕەوی ساختە و بێ مۆڵەتی گەرووی هورمز بە مینی زۆر وێرانکەر پیس بووە، و پاڵپشتی ئاسمانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا ڕزگاریان ناکات لە ڕووبەڕووبوونەوەی مینە دەریاییەکان".
Your Comment